دەسبەسەر کردنی دڕندانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”  ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کەسنەزانی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی “سەید بەهادین حوسێنی ” لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەسبەسەر کردنی ناوبراو بە شوەیەکی دڕندانە هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو تەنانەت هاوژین منداڵەکانیشیان بەر لێدان کەوتوون و سووکایەتیان پێ کردوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.