دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە

خۆڕاگری:بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گەڵاڵی سەر بە شاری قوروە بە ناوی “ڕەسووڵ فەدایفەر”کە پیشەی ئەندازیارە لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پێشتریش خوشکێکی ڕەسووڵ فەدایفەر بە ناوی فرشتە لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شوڕشی ژن، ژیان، ئازادی،لە شەقامێکی شاری قوروە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو.

تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵە ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە، چارەنووسیان نادیارە.