دەسبەسەر کردنی هونەرمەندێکی خەلکی هەرسین لە شاری کەرەج

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”  ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە شاری کرماشان بە ناوی “ڕەزا نەزەری” لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو نەخۆشی دڵی هەیەو لە کاتی دەسبەسەر کردنی باری تەندروستی تێکچووە ودواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە،تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.