خۆڕاگری: هیوا ڕاهنشین، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی میاندواو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هیوا ڕاهنشین، خەڵکی گوندی “بەفرەوان”ـی سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە هێرش کراوەتەوە سەر ماڵەکەی و لە ئاکامدا بە شێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە، لە ماوەی یەک حەوتوودا هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە میاندوا ئەوە سێهەمین کەسە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەریان کردوون و تا ئێستاش نە هۆکاری دەسبەسەرکردن و نە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.