خوێندکارێکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە

خۆڕاگری: محەممەدنیما ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی شاری سنە کە بەمدواییەدا دەسبەسەر کرابوو، دوای دوو ڕۆژ ڕاگیران بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەدنیما ئەحمەدی، خوێندکاری تەمەن ٢٤ساڵانی خەڵکی شاری سنە، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ دەسبەسەرکردن بەشێوەی کاتیی کە دەبێ لەماوەی پێنج ڕۆژدا لەبەردەم دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمدا حازر بێت.