ژنێکی بەندکراوی خەڵكی سنە پاش سێ مانگ لێکۆڵینەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی ئەو شارە

خۆڕاگری: درەخشان ڕەحیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش ٣مانگ ڕاگیران لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی سنە.

ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، درەخشان ڕەحیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش سێ مانگ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، گوازراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە کە لەکاتی شەڕی ١٢ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو لەماوەی لەکاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بەبێتاوان دەسبەسەرکرابوو و لەماوەی سێ مانگی دەسبەسەربوونیدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکیان لەسەر چاورەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نەبووە و هەروەها ڕۆژی هەینی، ۲۹ی خەرمانانی ئەمساڵ، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل دەسبەسەر کرا.