دوو برای خەڵكی قوروە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: دوو برای خەڵكی قوروە بەناوەکانی “زاهید و واحید خالیدیان” لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان. دوو برای خەڵكی شاری قوروە، لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتی گشتیی دووکانداران و خاوەن بازاڕەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 ئەو دوو برایە سەرڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە.