سنە: گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتی لە  خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:شەوی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی شاری سنە دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاوونیشتمانی بە ناوەکانی”عیسا بیگلەری”٣٩ ساڵە خەڵکی گوندی(نسنار) سەر بە سەوڵاوا،دانیشتووی شاری سنە، هەروەها هاووڵاتی”زانیار ئەڵڵامرادی خەڵکی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆێی هێزە داگێرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست دا.