مەنووچێهر ڕەزایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی بانەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کەڵکانی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی”مەنووچێهر ڕەزایی” بە دانانی بارمتە ٦٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

 مەنووچێهر ڕەزایی ڕۆژی ١٧ی بانەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە گەڵ کەسێکی تر بە ناوی پەیمان ئەحمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لەبەر دەست دا نییە.