سنە،دەستبەسەر کردنی ٨ کەس لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی چوار شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی شەهید”هومەن عەبدووڵاهی” ٨ کەس لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری بە ناوەکانی”کەماڵ کەریمی، عەبدووڵا خەیرئابادی، شادمان عەبدی،اقباڵ پێشکاری، سیروان مەحموودی،هاجەر سەعیدی حەبیبوڵا کەریمی، خەبات مەحموودی” بە لێدان بێ ڕێزی کردن، بە بێ بوون هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانە لە ماڵی باوکی شەهید هومەن عەبدووڵاهی بێ ڕێزیان بە باوکی ناوبراو فەرشید عەبدووڵاهی کردووە و بە جنێو و قسەی نەشیاو و لێدان هێرشیان کردوتە سەر.