دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز بەناوی “ڕەزا ڕەزایی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “جەعفەرخان”ـی سەربە شاری سەقز لەلایەن هزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.