دووچاڵاکی کرێکاری خەڵکی بانە سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو چاڵاکی کرێکاری خەڵکی بانە بە ناوەکانی”سەعید محەممەدی” و “فاتح مەجیدی”مامۆستای لە سەر کار لادراوی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە لایەن دادگای شوڕشی شاری بانە هەر کام  بە ٤ مانگ  سزای بەندکران بە حیساب کردنی ماوەی دەستبەسەر کردنیان بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کردووە.

فاتیح مەجیدی و سەعید محەممەدی سێ شەممە ٦ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوون کە دوای مانەوەی نیزیک بە دوو مانگ لە زیندان بە بارمتە ئازاد کرابوون.