دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی “شاهۆ حەسەنزادە و موبین ئیبراهیمپوور” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاهۆ حەسەنزادە و موبین ئیبراهیمپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆڵێ”ـی سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبیانووی بەشداریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەسبەسەر کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنیان گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ و بێجگە لەوانە چەندین هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراون و لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.