“ئەحمەد عەلی زادە”مامۆستایەکی خەڵکی ئاودانان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا مامۆستایەکی  خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “ئەحمەد عەلی زادە” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شرڕشی ئیلام سزای ٦ ساڵ و ١یەک بەندکران و دوور خستنەوەی بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان بۆ ماوەی ٢ سال بە سەر دا سەپێندرا.

ئەو دادگایە بە تۆمەتی درووست کردنی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی و پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو مامۆستایەی بە ٦ ساڵ ١ ڕۆژ و دوور خستنەوە بۆ سیستان و بەلوچستان مەحکووم کردووە.

“ئەحمەد عەلی زادە” ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.