دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێمن شامحەممەدی، مێردمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن شامحەممەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی گوندی “ئەمیراوا”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێةیکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو ماوەی زیاتر لە ٥ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرکراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی و ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و بووەتە هۆی نیگەرانییان و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە.