خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی هەوشار بەناوەکانی “دیاکۆ مەحموودی و سۆران خزری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، دیاکۆ مەحموودی و سۆارن خزری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری “سایەنقەڵا”ـی سەربە ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەوب بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.