چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: جەبار ئیبراهیمی، محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مووسا تابعی و هێمن ئیبراهیمی، چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، جەبار ئیبراهیمی، محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مووسا تابعی و هێمن ئیبراهیمی، چوار هاوڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کامێران پاش ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە یەکێک گرتنگەکانی ڕێژیم لە سنە ئازاد کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و سەرەتا گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاشان شوێنی ڕاگیرانیان ئاشکرا بووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.