دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی ئایینیی خەڵکی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مامۆستا ئەحمەد ئەحمەدیان، پێنوێژی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژیدوو شەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستا سەید ئەحمەد یەحمەدیان، چالاکی ئایینی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و پێشنوێژی گوندی “ئەحمەدئاوا”ـی سەربە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش تێپەڕبوونی یەکڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ناوبراو، زیاتر لە ١٠ماشێنی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە تیکابەوە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە و هەڕەشەشیان لە ماڵباتەکەی کردووە کە دەبێ بەزووترین کات ئەو گوندە بەجێبێڵن.