سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردن بەسەر دوو مامۆستای ئایینیی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو مامۆستای ئایینیی خەڵكی سەردەشت بەناوەکانی سەلام مەحموودیان و حەسەن خزری” پێشنوێژی گوندەکانی ئالانی خوارێ و سەرێ لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مامۆستا سەلام مەحموودیان، پێشنوێژی گوندی “بێوران”ـی خواروو و مامۆستا حەسەن خزری، پێشنوێژی گوندی “بێوران”ـی سەرووی سەربە شاری سەردەشت لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیمی ئێرانەوە هەرکامیان سزای ٢ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی نەغد بە بڕی ٢٠ملیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێندراوە.

 ئەو دوو مامۆستایە بەهۆی ئەوەیکە لە شۆڕشی ژینادا پشتیوانیان لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان کردووە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندراوە و چەندجارێک لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی ڕێژیمەوە لە ورمێ بانگ کراون و دادگایی کراون کە لە کۆتاییدا سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپێندراوە.