
خۆڕاگری: ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان پاش یەکڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، پاش ڕۆژێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملیۆن تمەنی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی شەممەی ڕابردووی هەمان مانگ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی خاکی کوردییەوە لە زەماوەندی کوڕەکەی، دەسبەسەر کرا و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.