دەسبەسەرکردنی دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو برای خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “مووسا و هەمزە یادیار” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مووسا یادیار و هەمزە یادیار، دوو برای خەڵكی گوندی “گۆکتەپە”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ئەو دوو برایەی دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوونی بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.