
خۆڕاگری: وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحوسێن خاسڵی، سێ بەندکراوی سیاسیی شۆڕشی ژینا کە سزای ١٢ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا، دوور خراونەتەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحوسێن حاسڵی، سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕی ژینا کە هەرلامیان سزای ١٢ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخاناوەی ئیلامەوە دوور خراونەتەوە بۆ بەندیخانەی شارەکانی زاهیدان، کرمان و مەشهەد.
ئەو سێ هاووڵاتییە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی و ڕێژیمەوە هەرکامیان سزای ١٢ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا و ماوەی ٨مانگە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراون.