
خۆڕاگری: هەوراوم مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی بۆکان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرت.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، هەورام مێهرنەوایی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری بۆکان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، دوای ئەوەیکە داوای کردبوو کە یاسای مافی پارێزبەندی بەکار بهێنێت بەڵام داواکەی ڕەت کرایەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو بەپێی یاسا دەتوانێ یاسای ئازادیی مەرجدار بەکار بهێنێت و داوای کردبوو کە بەشێوەی مەرجدار ئازاد بکرێت بەڵام لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە داواکەی ڕەت کرایەوە و ئەویش بەوهۆیەوە مانی لە خواردن گرتووە و دیار نییە تاکەی بەردەوام دەبێ.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو بەندکراوە سیاسییە، پێشتر بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ٥٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و لە ئێستاشدا ٢٧مانگی سزاکەی تێپەڕ کردووە.