“ئۆمید موشیر پەناهی” ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “ئۆمید موشیر پەناهی”خەڵکی سنە  و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی نۆژین بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

“ئۆمید موشیر پەناهی”ڕۆژی ٤ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر دەکرێت تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە.