چالاکی کرێکاری “یەدی بەهارزەر”بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دانیشتووی دەماوەند بە ناوی”یەدی بەهارزەر” کە پێشتر لە لایەن دادگا سەزای ٦ ساڵ  بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە ڕەهبەر، تێکدانی ئاسایشی گشتی،پێکهێنانی گرووپ، پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی  بە ٦ ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە.

ئە هاووڵاتییە مانگی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت و دوای کۆتای هاتنی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.