ئەیووب ئاغالیانی خەڵکی شنۆ سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەستبەسەرکراوێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆبە ناوی “ئەیووب ئاغالیانی”لە لایەن دادگای تاوانەکانی شنۆ سزای ١٠ساڵ و ٦ مانگ بەند کران و لێدانی ٧٠ قامچی بە سەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی دژ بە ئەمنییەتی وڵات بە ٤ ساڵ بەند کران،تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١ ساڵ و لێدانی ٧٠ قامچی، تێکدانی مڵک ماڵی گشتی بە ١ ساڵ ٦ مانگ بەندکران ، ئاگر بەردان و تێکدانی شوێنە گشتییەکان بە ٤ ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە.

ئە هاووڵاتییە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کراوەو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ دایە.