هانییە مەعرووفی خوێندکاری خەڵکی سەقز سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی دکتورای ژئۆپۆلوتیک لەزانکۆی ئازادی تاران، خەڵکی سەقز بە ناوی “هانییە مەعرووفی”لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزسزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٨ ملیون تمەن پێبژاردنی بە سەردا سەپێندرا.

هانییە مەعرووفی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و تیکدانی ئاسایشی گشتی و بڵاو کردنەوەی درۆ تۆمەتبار کراوە.