“عەلی پەرنۆ” بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری تاران دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی گەیلان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی”عەلی پەرنۆ” بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری تاران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.