
خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزیی پەسەند کرد و گیانی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە مەترسیدایە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کوردی پەسەند کردووە و داواکارییەکانی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوەی ڕەت کراوەتەوە و بەوەش گیانی ناوبراو لە مەترسیدایە.
پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی و چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، بەتۆمەتی بەغی، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە لقی ٣ی لێپرسینەوەی خانەی دادی بەندیخانەی ئێڤین لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەیەکی دیکە لەژێر ناوی ئاژاوەنانەوە لە بەندیخانە ڕووبەڕوو کرایەوە و سزای شەش مانگی دیکە بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.