دێولان : مێهدی جەوانمەردی حوکمی بەند کرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان، بە ناوی “مێهدی جەوانمەردی”لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

مێهدی جەوانمەردی بە تۆمەتی پرۆپاگەندا بە دژی رێژیم، تێکدانی ئاسایسی نەتەوەیی، کۆبوونەوە و تەبانی بە دژی حکوومەت سەرجەم بە ٥ سال و٩مانگ بەندکران حوکم درا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە دوەای تەواو بوونی ڕەوتی لێپرسینەکەی ڕەوانەی بەنیخانەی ناوەندی سنە کراوە.