قەسری شیرین: دەستبەسەر کردنی هونەرمەندێکی شاری قەسری شیرین

خۆڕاگری: ڕۆژی چوار شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەندێکی خەڵکی قەسر شیرین لە شاری تاران بە ناوی”فەرشاد ڕوستەمی” لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 تا ئێستا چارە نووسی ناریارە.