نازیلا مەعرووفیان بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا

خۆڕاگری: نازیلا مەعرووفیان، کچە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی تاران، جارێکی دیکە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، نازیلا مەعرووفیان، خوێندکار و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، پاش چەند جار دەسبەسەرکردن و ئازادکردنی کاتیی، کۆتا جار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی “ئێڤین”ـی تاران ئازاد کراوە.

شایانی باسە کەم نازیلا مەعرووفیان، لە ماوەی چەندجار دەسبەسەر کردن و ئازادکردنیدا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دروە و هەروەها بەو هۆیەشەوە گوشاری توند خراوەتە سەر بنەماڵکەی و تەنانەت جارێکیش دایکی دەسبەسەر کراوە و نێو ماڵەکەشیانیان پشکنیوە.