“ئەمیر مورادی” خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” ئەمیر مورادی” ٢٤ سالە خەڵکی میراوەی بۆکان کە لە رەوتی خروشانی خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکا دەستبەسەر  و دواتر لە لایەن دادگا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات حوکمی ٣ مانگ  بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.