هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی جوانڕۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەزا کامرانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی جوانڕۆ بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا کامرانی هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری پاوە، پاش ٢حەفتە دەسبەسەربوون بەدانای بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کرماشان ئازاد کرا.

ناوبراو ماوەی ٢حەفتە کەمەوبەر لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی جوانڕۆییدا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری کرماشان.