دێهلۆران : دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیهلۆران

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆران بە ناوی “ئەکبەر دەروێشی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێهلۆران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.