خۆڕاگری: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو دا دوای بەڕێوەچوونی چلە شەهیدانی شاری مەریوان لە ڕۆژی ١٠ بەفرانبار دا سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارە لە لەیان هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“ئیدریس بەدیعی” خەڵکی جوانڕۆ ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە.
٢-“یاسر هیدایەتی” ١١ی بەفرانبار دەستبەسەور کراوە.
٣-“سادق مستەفایی”١١ی بەفرانبار دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.