سنە : دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی لە شاری سنە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە سێ کەس بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“سەرکاو غولامی”خوێندکاری زانکۆی کوردستان خەڵکی گوندی “هۆیە”ی سەوڵاوا سەر بە سنە ٢٢ی سەرماوەز دەسبەسەر کراوە.

٢-“وریا پڕکان” خەڵکی سنە ٢٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٣-“محەممەد بەهمەنی” خەڵکی سنە ٨ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.