کرماشان : دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی لە شاری کرماشان

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان سێ کەس بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“ساسان مرادی”٢٨ ساڵە خەڵکی کوزەرانی سەر بە کرماشان ١٤ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٢-“وەحید فەرامەرزی”٣٥ ساڵە خەڵکی سەرپولی زەهاب سەر بە کرماشان ٢٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.