بۆکان : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییک لە شاری بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”فەردین رەسووڵی”١٩ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.