دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بەناوەکانی “محەممەد و ئەشکان باردخودا” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەد بارخودا و ئەشکان بارخود، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “هەنجیران”ـی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیتر لە ٢ڕۆژ دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.