ئاشکرابوونی ناسنامەی چوارهاووڵاتیی دیکەی کورد کە لەلایەن ڕێژیمەوە کوژراون

خۆڕاگری: ناسنامەی چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە گیانیان لەدەست داوە.

ڕۆژی هەینی، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ناسنامەی چوار هاووڵاتیی دیکەی کوردی بڵاو کردەوە کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباردا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست داوە و قوربانییەکان خەڵکی پارێزگاکانی  خوراسان و کرماشانن.تا کاتی زیاتر بەسەر خۆپێشاندانەکان دا تێپەڕدەبێت گەورەیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر دەردەکەون.

قوربانیان بریتین لە:

– جواد حەیدرنژاد خەڵکی کەلات سەر بە پارێزگای خوراسان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهەد  گیانی لەدەست داوە.

– محاممد ڕەزا کیانی منیش خەڵکی کرماشان، کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە کرناشان گیانی لەدەست دا.

– ئەحمەد ئێستەخری خەڵکی خوراسان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران  گیانی لەدەست داوە.

– ڕەسووڵ جەعفەری خەڵکی ئەسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسان کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە شاری ئەسفەراین گیانی لەدەست دا.

جینایەتەکانی ڕێژیم بەردەوامە و ڕۆژانە ئاماری قوربانیان دەچێتە سەر.