بانە: دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری”،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سویچ ی سەر بە شاری بانە کە ئامۆزایی یەکترن بە ناوەکانی”عادل ئەحمەدی”ڕەحمان ئەحمەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەییە کە هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ماشین هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە لە گوندی سویچ و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەریان کردوون.تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.