پیرانشار: جەمال عەلیزادە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری”،ڕۆژی سێ شەممە٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی “جەماڵ عەلیزادە” چالاکی مەدەنی خەڵکی  پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرا.

جەماڵ عەلی زادە” لە چالاکانی مەدەنی شاری پیرانشار ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەیان بە دانانی بەرمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو،کە دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ راگەیەندنەکانی دەرەوەی وڵات بە٢ ساڵ و ٦ مانگ بەند کران مەحکووم کرا.