پیرانشار: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی خەراپە دانیشتووی شاری پیرانشاربە ناوی”کاوە مولوودی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش ڕۆژی سێشەممە١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەسبەسەر کرابوو کە دوای مانەوەی ٢ مانگ لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.