دێهلۆڕان: هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی”مەهدی فەتحوڵاهی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.