ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش نزیکەی مانگێک

خۆڕاگری: عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، نزیکەی یەک مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی دووشەممە، ۲٥ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا ئەژیر، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “سەروکانی”ـی سەربە شاری پیرانشار، ماوەی نزیکەی ۱مانگە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگ لە دەسبەسەرکردنی، تائێستا ڕێگەی پێنەدراوە هیچ جۆرە پەیوەندییەک بە بنەماڵەکەیەوە بکات و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی.