دەسبەسەرکردنی خاڵی ژینا ئەمینی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۲۲ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سەفا عائیلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و خاڵی شەهید ژینا ئەمینی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۱۰مانگ بەندکردن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەختە، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز.
ناوبراو پێشتر پاش گەڕانەوەی لە وڵاتی ئاڵمانەوە بۆ کوردستان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایە، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شەقامێکی گشتی سەقز کە هەڵیانکوتایە سەری و هاوکات خێزانەکەشی لەگەڵ بووە، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسا دەبوایە پێسوەختە لەلایەن دادگاوە ئاگادار کراباوە کە خۆی بە بەندیخانە یان لقێکی دادگا بناسێنێت.