مراد ڕەسووڵ مامەڕەش بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کرا

خۆڕاگری: یەک شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی پەسوە سەر بە پیرانشار بە ناوی”مراد ڕەسووڵ مامەڕەش”بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەست بەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

 ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕش، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەر دا سەپێندرابوو، کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە پاش دوو مانگ لێپێچینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.