خۆڕاگری: سەعید فەتحینژاد، هێمن ئێوەر و پێشەوا ئارموون، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی ( ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٥ی زایینی) هێمن ئێوەر، پێشەوا ئارموون و سەعید فەتحینژاد، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێز سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو هاووڵاتییانەی دەسبەسەر کردووە و هاوکات ژمارەیەکی دیکەش بەهەمانشێوە گرتووە بەڵام تائێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە و لە داهاتوودا دوای بەدواداچوونەکانی خۆڕاگری ناسانامەکانیان ئاشکرا بکرێت، بڵاوی دەکاتەوە و هەروەها ئەو سێ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
