دەسبەسەرکردنی هەرەمەکی هاووڵاتییان خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە شەپولی نوێی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان زیاتر لە دە هاوڵاتی خەڵکی شاری ئیلام لە خؤپێشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی “٣١ی دیسامبری ٢٠٢٥زایینی”، ١٣ هاوڵاتی لە شارەکانی ئیلام و دێلوران بە ناوەکانی  ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەممەد هەواسی، سپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئووفی، ئیحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزل شادفەر و شەریف ئازاد، موعین مەلەکی، یەزدان بەختی، محەممەد جەواد زارعی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراون گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندان و نارەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەسبەسەر کراون.